| poem - ترجمه |

دریافت کتاب فایل PDF
عه‌لی عه‌بدولڕه‌زایی ، له ڕۆژی ٢١ مانگی نه‌وڕوزی ساڵی ١٣٤٨ هه‌تاوی له شاڕی له‌نگرودی ئیران چاوی به ژیان هه‌لهێنا ، خویندنی سه‌ره‌تایی ناوه‌ندی له هه‌مان شار ته‌واو کرد . و دوای وه‌رگڕتنی دیپلوم ڕیازی (ماتماتیک) و قبوول بوون له کونکوری سه‌راسه‌ری دا له به‌شی موهه‌ندیسی میکانیک دا ئه‌م به‌شی بڕی ، چاڵاکی عه‌ڵی له ساڵه‌کانی ٦٧ ده‌ستی پێ کرد یه‌کیک له تازه‌ترین و به ناو بانگه‌ترین شاعری نوێ فارسیه ، ئه‌و به ده‌ڕبڕینی ڕوانگه‌ی تایبه‌ت له سه‌ر شێواز و قاڵبی شیعر تا ڕاده‌ێکی زۆڕ کاڕیگه‌ری له سه‌ر شاعیره ڵاوه‌کان داناوه عه‌لی له سه‌رتایی ده‌ست پێ کردنی شیعره‌وه ، سه‌ربه‌خۆی خۆی له شیعره‌کانی دا ڕگڕتووه ، که تا ئیستا ١٨ کتیبی شیعری بڵاو بووته‌وه ، که به بڵاو کردنه‌وی ئه‌م کتێبانه توانی خۆی به شیعری فارسی بسه‌لمێنێ، و سه‌ربه‌خۆی شێوازی شیعری خۆی ڕابگڕێت،
کتیبه‌کانی عه‌لی هه‌تا ئیسته به زوڕبه‌ی زمانه‌کانی دونیا وه‌ڕگیراوته‌وه‌وه ، ٩ کتیبی به زمانی ئینگڵیزی و به زمانه‌کانی ئیسپانی ، فه‌رانسی ، هوله‌ندی ، عه‌ره‌بی ،توڕکی ، ئالمانی ، و ئوڕدووی ، وئیستایش به زمانی کوردی ،
سه‌رنجتان بۆ خۆیندنه‌وی ئه‌م کۆمه‌له شیعره ڕاده‌کێشم که زۆڕ کورت پۆخت نوسڕاوه
وه‌ته‌ی وه‌ڕگێر ،
ئه‌م کۆمه‌له شیعره ته‌نیا کاڕی چه‌ن ڕۆژیکی منه و له‌وانی کۆمه‌ڵیک هه‌له‌ی تیدا بێت ، به‌ڵام به باشم زانی که کورد بی به‌ش نه‌بی له‌م کۆمه‌ڵه شیعر ، که بۆ ئیستای ئه‌م سه‌رده‌مه ئیران نوسڕاوه ، و به شتیکی تازه و جۆانم زانی هه‌ر بویه هه‌ولم دا له زۆتڕین کات دا ئه‌م شیعرانه وه‌رگیرمه سه‌ر زمانی کوردی ، هیوادارم که‌ڵکی لێ وه‌ر بگرن ،
ته‌یب هوشیار (ئاڵا)
وڵاتی نه‌رویج
| < قبلی | بعدی > |
|---|